زوکەربێرگ: گرفتەکەمان دۆزییەوە و چارەسەر کرا



ئەمڕۆ سێشەممە، مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا پاساوی ڕاگرتنی فەیسبووک و ئینستاگرامی هێنایەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کەموکوڕییە تەکنیکییە.

زوکەربێرگ، لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” وتی، “ئێمە بەرنامەکانمان دەگەڕێنینەوە سەر کارەکانیان، و کێشەکە تەکنیکییە، چەند خولەکێک چاوەڕوان بن و هەموو شتێک چارەسەر دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “خەڵک لێرە نابن کاتێک هەموو ئەپەکانم کاردەکەن، گرەو دەکەم ئیلۆن (ماسک، خاوەنی پلاتفۆرمی X) سەری سوڕدەمێنێت لەو هەموو بەکارهێنەرەی مێتا.

دوو پلاتفۆرمی بەناوبانگی سۆشیال میدیا، فەیسبووک و ئینستاگرام، تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بوون، ئەمەش وایکرد بەشداربووان لە ئەکاونتەکانیان دەربچن، ئەپڵیکەیشنی یوتیوبیش کارکردنی وەستا.

هەوڵەکانی بەکارهێنەران بۆ چوونەژوورەوە بۆ پلاتفۆرمی فەیسبووک سەرکەوتوو نەبوون.

بەگوێرەی ناوەندی دیجیتاڵ میدیا، ئەو کێشەیە کە بەر پلاتفۆرمەکانی مێتا و فەیسبووک و ئینستاگرام و بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی کەوتووە، کاریگەری لەسەر زۆرینەی وڵاتانی جیهان هەبووە.

سودانی چەند بڕیارێك بۆ مانگی ڕەمەزان دەردەكات
پێشت سودانی چەند بڕیارێك بۆ مانگی ڕەمەزان دەردەكات
هالاند باسی چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات
دواتر هالاند باسی چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات
ەیوەندیدار