پارتی سۆسیال دیموکرات داوای پۆستی وەزارەتەكەی لە حكومەتی هەرێم دەكاتەوە



دوای دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود، جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و وەزیری شەهیدانی هەرێم لە ڕیزەكانی حزبەكەی، ئەو حزبە داوای پۆستی وەزارەتەكەی لە حكومەتی هەرێم دەكاتەوە.

فەرهاد تۆفیق، وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبەکان بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵا حاجی مەحمود درا

ڕاشیگەیاندووە، عەبدوڵا حاجی مەحمود لەسەر پشکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بووە بە وەزیر و داوای پۆستەکە دەکەینەوە.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە كێشە كەوتۆتە نێوان محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و براكەی (عەبدوڵای حاجی مەحمود) جێگری سەرۆكی ئەو حزبە، ئەمڕۆش بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە عەبدوڵا حاجی مەحمود لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

عەبدوڵای حاجی مەحمود هەڵوێستی لەسەر “دەركردن” و ڕادەستكردنەوەی پۆستەكەی ڕاگەیاند
پێشت عەبدوڵای حاجی مەحمود هەڵوێستی لەسەر “دەركردن” و ڕادەستكردنەوەی پۆستەكەی ڕاگەیاند
ئیلۆن ماسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە دەست دەدات
دواتر ئیلۆن ماسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە دەست دەدات
ەیوەندیدار