ئیلۆن ماسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە دەست دەدات



بۆ یەکەمجار جێف بیزۆس-ـی تەمەن ٦٠ ساڵ و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە گەیشتە لوتکەی ڕیزبەندی دەوڵەمەندەکانی جیهان لەلایەن بلومبێرگەوە.

بەهۆی جوڵەی پشکەکانی تێسلا و ئەمازۆن بە ئاڕاستەی پێچەوانە، جیاوازی سەروەت و سامانی ئیلۆن ماسکی تەمەن ٥٢ ساڵە بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە، لە کاتێکدا پێشتر ئەم جیاوازییە لە ١٤٢ ملیار دۆلار زیاتر بوو.

پشکی “تێسلا” بە نزیکەی ٪٥٠ دابەزیوە بەراورد بە بەرزترین ئاستی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا پێی گەیشتووە، لە کاتێکدا پشکی “ئەمازۆن” بەرزبووەتەوە، زیاتر لە دوو هێندە زیادیکردووە بەهاکەی لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە، نزیکە لەوەی بگاتە بەرزترین ئاستی خۆی.

ئەمڕۆ دووشەممە پشکی کۆمپانیای تێسلا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی زانیارییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە فرۆشی کارگەکەی لە شەنگەهای بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا دابەزیوە، لە هەمان کاتدا کۆمپانیای ئەمازۆن سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی بەرزترین ڕێژەی گەشەکردن لە فرۆشتنی ئۆنلاین لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تا ئێستا.

زۆرینەی ڕەهای سامانی بیزۆس بە ڕێژەی ٪٩ پشکەکانی لە کۆمپانیای ئەمازۆنەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەو گەورەترین خاوەن پشکی کۆمپانیای فرۆشتنی تاکەکەسی ئۆنلاینە، تەنانەت دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو ٥٠ ملیۆن پشکی بە بەهای نزیکەی ٨.٥ ملیار دۆلار فرۆشت.

بیزۆس فرۆشتنی ٥٠ ملیۆن پشکی کۆمپانیای ئەمازۆن بە بڕی ٨.٥ ملیار دۆلار ئەنجامداوە.

گەیشتنی بیزۆس بۆ لوتکەی سەرمایەدارەکانی جیهان شتێکی سەیر نییە، بیل گەیتس، هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ساڵی ٢٠١٧دا بوو بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان.

بەرزبوونەوەی پشکەکانی تێسلا بە ڕێژەیەکی لە ساڵی ٢٠٢١دا بووە هۆی ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ بیزۆس بکات بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، لە کۆتایی ئەو ساڵەدا پێگەی ئەو بە مەودایەکی زۆر لە زیانی ماسک دابەزی، ئێستاش یەکەم ڕکابەری ئیلۆن ماسک جێف بیزۆسی خاوەنی کۆمپانیای ئامازۆنە.

پارتی سۆسیال دیموکرات داوای پۆستی وەزارەتەكەی لە حكومەتی هەرێم دەكاتەوە
پێشت پارتی سۆسیال دیموکرات داوای پۆستی وەزارەتەكەی لە حكومەتی هەرێم دەكاتەوە
عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ڕیزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخرایەوە
دواتر عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ڕیزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخرایەوە
ەیوەندیدار