عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ڕیزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخرایەوە



لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستاندا، عەبدوڵا حاجی مەحمود لە حزبەکە دوورخرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و چاودێری و بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی محەمەد حاجی مەحمود کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا عەبدوڵا حاجی مەحمود جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات لە حزبەکە دووربخرێتەوە.

فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی خۆڕێکخستنەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵا حاجی مەحمود، جێگری سەرۆکی حزب لە ڕیزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دووربخرێتەوە.

وتیشی: پێویستە ئەو موڵک و ماڵەی کە لایەتی، بە گوازراوە و نەگوازراوەوە بیگێڕێتەوە بۆ حزب.

 

ئیلۆن ماسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە دەست دەدات
پێشت ئیلۆن ماسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە دەست دەدات
دۆلار جارێکی دیکە ڕوو لە دابەزینە
دواتر دۆلار جارێکی دیکە ڕوو لە دابەزینە
ەیوەندیدار