بافڵ تاڵەبانی هەڵویستی خۆی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند



بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بمێننەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری ڕافیدەین لە بەغدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق داگیرکەر نین و پێویستە لە عێراق بمێننەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمریکا هۆکاری خۆی هەیە بۆ ئەو هێرشانەی ناوبەناو دەیکاتە سەر گروپە شیعەکان لە عێراق.

ئەم هەڵوێستەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق هێزە شیعەکان داوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.

حکومەتی عێراق بۆ ئەو مەبەستەش وتوێژی لەگەڵ لایەنی ئەمریکا دەستپێکردووە و تا ئێستاش چەند کۆبوونەوەیەکیان لەو بارەیەوە کردووە.

نیکی هێلی لە پایتەختی ئەمریکادا شکستی بە ترەمپ هێنا
پێت نیکی هێلی لە پایتەختی ئەمریکادا شکستی بە ترەمپ هێنا
دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاخەوە دەستگیرکران
دوات دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاخەوە دەستگیرکران
پەیوەندیدار