دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاخەوە دەستگیرکران



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە بارێک دەرمانی قاچاخەوە لە سەیدسادق ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بارێك دەرمانی قاچاخدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە بارێك دەرمان هێنراوەتە سنووری قەزاكە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو بارە دەرمانەدا كە بەقاچاخ هێنرابووە هەرێمی كوردستان” .

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە، ئێستا م، ع، ح لەدایكبووی 1995 و س، ج، ع لەدایكبووی 1984 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 50ی دەرمانخانەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

بافڵ تاڵەبانی هەڵویستی خۆی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند
پێشت بافڵ تاڵەبانی هەڵویستی خۆی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار