نیکی هێلی لە پایتەختی ئەمریکادا شکستی بە ترەمپ هێنا



نیکی هێلی، کە یەکێکە لە کاندیدانی پارتی کۆماریخوازەکان لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بۆ ٢٠٢٤، لە هەڵبژاردنی سەرەتاییدا لە واشنتۆن سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەدەستهێنا.

لە کاتێکدا کارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی درێژەی هەیە کە لە ٥ی تشرینی دووەمدا ساز دەکرێت، هەڵبژاردنی سەرەتایی کۆماریخوازەکان لە واشنتۆنی پایتەخت تەواو بوو و تێیدا نیکی هێلی توانی بەبەدەستهێنانی ٦٣٪ی دەنگەکان، ببێتە یەکەم ژن لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکەی کۆماریخوازەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە ترەمپ ٣٣٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هێلی پێویستی بە هەزار و ٢١٥ نوێنەر هەیە بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی پارتەکەی، بەڵام تا ئێستا لەسەرانسەری وڵاتەکەدا ٤٣ نوێنەری بەدەستهێناوە.

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە: ”بە مەبەست لە زۆنگاوی واشنتۆن دی سی دوورکەوتمەوە”.

لەو هەڵبژاردە سەرەتاییانەی لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتە، لە ویلایەتەکانی میزۆری و ئایداهۆ و میشیگان ئەنجامدران، ترەمپ لە کۆی هەزار و ٢١٥ نوێنەر كە پێویستە بۆ بوونە کاندیدی سەرۆک لەسەر لیستی کۆماریخوازەکان ٢٤٤ نوێنەری بەدەستهێنا، بەڵام هێلی تەنیا ٢٤ نوێنەری بەدەستهێناوە.

 

زیاتر لە 125 هەزار داوا لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکراون
پێشت زیاتر لە 125 هەزار داوا لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکراون
بافڵ تاڵەبانی هەڵویستی خۆی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند
دواتر بافڵ تاڵەبانی هەڵویستی خۆی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند
ەیوەندیدار