بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند



بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند، کە بە هۆی بوومەلەرزەکەی شوباتی 2023شەوە زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی لێکەوت.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، کاتژمیر 11:26 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر لە شارۆچکەی ئەلبیستانی سەر بە پارێزگای مەڕەش ڕوویدا.

ڕوونیشیکردەوە کە بوومەلەزەکە لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر ڕوویداوە.

مەڕەش یەکێک بوو لە شارە کارەساتبارەکانی بوومەلەرزەکەی شوباتی 2023، کە گاینلەدەستدانی 51 هەزار کەس و برینداربوونی 120 هەزار کەسی لێکەوتەوە، ئەمە جگە لەو زیانە ماددیییە گەورەیەی لە ژێرخانی ناوچەکەی دا.

دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاخەوە دەستگیرکران
پێشت دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاخەوە دەستگیرکران
یەکێتی و پارتی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کۆدەبنەوە
دواتر یەکێتی و پارتی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار