بڕیاری دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە عێراقەوە ڕاگەیەنرا



دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڕینی دەرماڵەی 150 هەزار دیناری مامۆستایان، پەرلەمانتاران و مامۆستایان ئەو دەنگۆیە ڕەتدەكەنەوە و ڕایدەگەیەنن، ئەو دەرماڵەیە بە بڕیاری پەرلەمان و حكومەتی عێراق دراوە و لەكاتی گواستنەوەی مووچە و ڕاژەی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ سەر عێراق ئەو دەرماڵەیە بەردەوام دەبێت.

بەپێی خشتەی دەرماڵەكان، كە پەرلەمانی عێراق لە یاسای مووچەی ژمارە 22ی ساڵی 2008 جێگیری كردووە و لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان كاری پێ دەكرێت، دەرماڵەی جێگیر بە بڕی 150 هەزار دینار بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی تەرخان كراوە.

هەر بەپێی خشتەكە، دەرماڵەی هاوسەر 50 هەزار و دەرماڵەی منداڵ 10 هەزار دینار و دەرماڵەی بڕوانامە بەپێی ئاستەكانی بڕوانامە لە 15% تاوەكو 100% جێگیر كراوە.

ئاوات ئازاد، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، “دەرماڵەی ١٥٠ هەزارەکە بە بڕیاری ژمارە ٢٢ ی ساڵی ٢٠٠٨ لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە و ئەو دەنگۆیەی هەیە نەیارەکانی مامۆستایانن”.

جەختیشی كردۆتەوە، حوکمەتی هەرێم دەرماڵەیەک لە عێراق بوونی نەبێت چۆن ئەیدات بە مووچە خۆران.

لای خۆشیەوە، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ( خەڵک ) ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی هیچ بڕیارێک لەسەر ناوەڕۆکی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادەن، بەڵکو لایەنی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمن.

وتیشی، “ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە برینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان دەکرێت، کە لەساڵی 2008 دا بۆ مامۆستایان زیادکراوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و ناتوانن بەپێی یاسا کارێکی لەوجۆرە بکەن و بەغدا هیچ پەیوەندییەکی بە وردەکاری دەرماڵە و مووچەوە نییە و ئەرکی وردبینی کردنی لیستەکەیە”.

هاوکات ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری پێشووى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (خەڵک) ی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق داوای لیستی مووچەی کردووە، تا لەسەر ئەو لیستە وردبینی و بڕی مووچەی فەرمانبەران بەپێی ئەو سیستمە دابین بکەن، کە هەرێمی کوردستان دەیدات.

هاوکات دەربارەی بڕینی دەرماڵەی 150 هەزار دیناری مامۆستایان، ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی، “تا ئێستا بە ڕوونی هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە و دەبێت کەمێک چاوەڕوان بین، با مووچەی ئەم مانگە لە بەغداوە بگات ئەوکاتە بەرچاو ڕوونیمان دەبێت لەسەر ئەو بابەتانە، و دواتر مراجەعەی بۆ دەکرێت، و هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەکانیان وەردەگرێن”.

لە ساڵی 2008 دا دوای دەرچوونی یاسای مووچەی ژمارە 22 لە پەرلەمانی عێراق، لە هەرێمی كوردستانیش كار بەو یاسایە كرا و حکومەتی هەرێم بڕی 150 هەزار دیناری وەک دەرماڵەی تایبەت بۆ مامۆستایان زیاد کرد.

هاوكات، سەفین دزەیی، وەزیری پەروەردەی پێشووتری حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكدا، كە لە ڕۆژنامەی (سەركەوتن) لە ساڵی 2011دا بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاندووە، بڕیاری 150 هەزار دیناری دەرماڵە، مامۆستایانی كوردستانیش دەگرێتەوە.

خشتەی دەرماڵەكان، كە لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە:

No description available.

یەكێتی بە لیستی سەربەخۆ دەچێتە ناو كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە
پێت یەكێتی بە لیستی سەربەخۆ دەچێتە ناو كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە
یۆنامی و ئەمریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هەڵوێستیان لەسەر هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
دوات یۆنامی و ئەمریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هەڵوێستیان لەسەر هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار