یەكێتی بە لیستی سەربەخۆ دەچێتە ناو كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە



یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیە لەو وادەیەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە، كە ڕۆژی ١٠-٦-٢٠٢٤ـە بەشداری هەڵبژاردن بكات، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیش دەڵێت: “بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تا ئێستا بڕیاری هیچ هاوپەیمانێتییەكمان نەداوە”.

ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان تائێستا بڕیاری هیچ هاوپەیمانێتییەكی نەداوە و لە هەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردن لیستی سەربەخۆی دەبێت”.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ٣-٣-٢٠٢٤، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ١٠-٦-٢٠٢٤ـی وەك رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد، هاوكات كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش بڕیاریدا لە رۆژی ٥-٣-٢٠٢٤ـەوە تا ١٤-٣-٢٠٢٤ بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی لەنیوان حزبە كوردستانییەكاندا دەستنیشان بكات.

ئەنتاڵیا هەرێم و بەغدای بەیەک گەیاند
پێت ئەنتاڵیا هەرێم و بەغدای بەیەک گەیاند
بڕیاری دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە عێراقەوە ڕاگەیەنرا
دوات بڕیاری دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە عێراقەوە ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار