مووچەی دوو مانگی خانەنشینی تایبەت لە هەرێم دابەش دەكرێت



وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی خانەنشینانی كەرتی تایبەت بۆ مانگەكانی یەك و دوو دابەش دەكرێت.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەو كارمەندانەی كەرتی تایبەت، كە لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی خانەنشینن، دوو مانگ جارێك مووچەی هەردوو مانگەكە بەبێ دواكەوتن وەردەگرن.

ئاشكراشی كردووە، ساڵی ڕابردو ئەو خانەنشینانە بەبێ دواكەوتن مووچەی سەرجەم مانگەكانیان وەرگرتووە.

بەپێی سیستمی دەسەتەبەری كۆمەڵایەتی، كرێكاران و كارمەندانی كەرتی تایبەت دوای تۆماركردنیان لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی و لێبڕینی پشكی خانەنشینی، دوای خانەنشین بوونیان مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.

بایدن بڕیار بۆ “ئاگربەست” لە غەززە دەدات
پێت بایدن بڕیار بۆ “ئاگربەست” لە غەززە دەدات
بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک سامسۆنگ پێشەنگە لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆنەکان
دوات بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک سامسۆنگ پێشەنگە لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆنەکان
پەیوەندیدار