بایدن بڕیار بۆ “ئاگربەست” لە غەززە دەدات



ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن، کە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری تورکیا پێش مانگی ڕەمەزان دەستی کردووە بە گوشاری توند لەسەر هەموو لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

ماڵپەڕی (ئاکسیۆس) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کردووە، بە مەبەستی پێشخستنی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە پێش جەژنی ڕەمەزان.

ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، بایدن داوای لە هەردوو سەرکردەکە کردووە، حەماس ڕازی بکەن، کە پێش مانگی ڕەمەزان بە گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردنەکە ڕازی بکەن.

ئەو بەرپرسانە دەڵێن: “کاتێک سەرۆک بایدن ڕۆژی پێنج شەممە پەیوەندی بە میری قەتەر و سەرۆکی میسرەوە کرد، پەیامەکەی ڕاستەوخۆ بوو: ڕێککەوتنێکم بۆ ئەنجام بدەن”.

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە کەناڵی (ئێن بی سی) نیوزی ڕاگەیاندووە، فشارێکی توندی ئەمریکا لەسەر هەموو لایەک هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.

بایدن، کە تادێت لەژێر فشاری دیموکراتە پێشکەوتنخوازەکاندایە، بە نائومێدیەوە دەیەوێت ئاگربەستێکی کاتی لە غەززەدا بگیرێتەبەر. ئەو پێی وایە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئەو بارمتانەی، کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون، تاکە ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ڕێکەوتنە و لە هەمان کاتدا پاڵپشتی بێوچانی خۆی بۆ ئیسرائیل بپارێزێت.

یۆنامی و ئەمریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هەڵوێستیان لەسەر هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
پێشت یۆنامی و ئەمریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هەڵوێستیان لەسەر هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
مووچەی دوو مانگی خانەنشینی تایبەت لە هەرێم دابەش دەكرێت
دواتر مووچەی دوو مانگی خانەنشینی تایبەت لە هەرێم دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار