بڕیار رەشید: ئەم هەفتەیە بەغدا پارە بۆ دابەشکردنی مووچە دەنێرێت



ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بەغداد پارە بۆ مووچەى مانگى شوباتى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت و دوای گەیشتنیشی راستەوخۆ مووچە دابەشدەکرێت.

بڕیار رەشید، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، رایگەیاندووە لەم هەفتەیەدا بەغداد مووچەی مانگی شووبات دەخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و دوای گەیشتنى پارەکەش دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دابەشدەکرێت.

راشیگەیاندووە، وەکو ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق نووسراوى لارینەبوونى کردنەوەى لقەکانى بانکى رەشید و رافیدەینیان وەرگرتووە، ئامادەن لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستاندا لقەکانیان بکەنەوە، بەڵام رێکارى کردنەوەیان لاى حکومەتى هەرێمى کوردستانە.

ئەو کەشتییەی حووسییەکان هێرشیان کردە سەر، نوقم بوو
پێت ئەو کەشتییەی حووسییەکان هێرشیان کردە سەر، نوقم بوو
رێباز حەملان:سبەینێ لیستی موچە دەنێرین و ئەو بیانووەشیان دەبڕین
دوات رێباز حەملان:سبەینێ لیستی موچە دەنێرین و ئەو بیانووەشیان دەبڕین
پەیوەندیدار