ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسێكی پارتی مەترسی كەوتنی موسڵ ڕادەگەیەنێت
دۆخی موسڵ خراپە و چەكدارانی داعش پۆل پۆل دەگەڕێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی پارتی لە موسڵ ڕایدەگەیەنێت، تیرۆرستانی داعش لە ئێستادا ڕۆژانە لە سوریاوە دێنەوە ناو خاكی عیراق و دۆخی موسڵ خراپە، بەڵام سانسۆری ڕاگەیاندنی لەسەرە، دەشڵێت: “ترسی سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە لەموسڵ بە شێوەیەكی ترسناكتر لەوەی پێشوو”.

سەعید مەموزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی پارتی لە موسڵ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دۆخی موسڵ لە ئێستادا زۆر خراپە و داعش لە سوریاوە دێنەوە خاكی عیراق و دەستیان بە چالاكی خۆیان كردۆتەوە.

وتیشی، “لەناو شاری موسڵ ترسی سەرهەڵدانەوەی داعش بەشێوەی ترسناكتر لە جاران هەیە، تەقینەوەی و ڕفاندنیان دەستپێكردۆتەوە، دەستیان بە تیرۆركردنی هاڵاوتیان كردۆتەوە، بەڵام سانسۆری ڕاگەیاندنی لەسەرە بۆیە بەبێ دەنگی تێپەڕ دەبێت”.

ڕاشیگەیاند، داعش لە موسڵ هەیە و ترسی خەڵكیش هەیە، هاوڵاتیان ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەوانەی لە هەرێم-یشن ناگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ترسیان لەوە هەیە موسڵ جارێكی دیكە بكەوێتە دەستی داعش بە شێوەیەكی ترسناكتر.

مەموزینی ئاشكراشی كرد، “بە پێی ئەو زانیاریانەی من هەمە تا ئێستا نزیكەی 300 داعش هاتونەتەوە بۆ ناو خاكی عیراق”.

عێراق

حەشدی شەعبی هێزەكانی لە پارێزگەیەكی باشووری عیراق بڵاوەپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی نەجەفی باشووری عیراق بڵاوەیانپێكرا.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری بڵاوەپێكردنی هێزەكانی لیوای دووی لە كوچە و كۆڵانەكانی شاری نەجەف لەبەیانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاند.

هۆكاری ئەو هەنگاوەشی ئاشكراكردووە كە پەیوەندی بە پاراستنی ڕێوڕەسمەكانی ڕۆژی شەهیدی ئیمام عەلییەوە هەیە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی یەكتربڕ و ڕێگا سەرەكی و ستراتیژییەكانیان داخستووە بە پێی پلانێكی ئەمنی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێز لە شەقام و بورجەكانی چاودێری و دەروازەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار”

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامی قەزای شەنگال داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات، شەڕ و پێكدادان لە ناوچەكانی شەنگال كۆتایی پێبهێنرێت و ماددەی 140ی دەستوری عیراقیش جێبەجێبكات .

 

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، ڕایگەیاندوە “ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار، گەر بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ، تەنها خەڵك باجەكی دەدەن”.

 

مەحما خەلیل وتویەتی: قبوڵكراو نیە ناوچەكە لەژێر هەڕەشەی ململانێ سیاسیەكان و خواستە نەرێنیە نێودەوڵەتیەكاندا بێت، “ئەو ناوچانە تایبەتن و ئاستی رۆشنبیری خەڵكەكەی لە ناوچەكانی دیكەی باكور جیاوازە، بەڵام بە گشتی ئەو ناوچەیە لە ژێر كاریگەری پێكدادان و ململانێ سیاسیەكاندایە “.

خەلیل دەڵێت “هیوای زۆریان بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەیە تا داوای لێ‌ بكەین بە هاوكاری سەرجەم لایەنەكان چارەسەر بۆ دۆخی شەنگال بدۆزێتەوە، پشت بەو بڕگە یاسایی و دەستوریانەی تا ئێستا كاران وچاوەڕوانی خستنە بواری جێبەجیكردنی بڕگەی 140ی دەستوری عیراقی دەكەین.

سەرچاوە/ ڕووداو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكەن كە لە هەوڵی پەڕینەوەدابوون بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە توركیاییەكان دەڵێن “هێزەكانی پاسەوانی سنووری زۆرتر لە 300 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بە ڕێگەی نایاسایی لە هەرێمی ئەدرنەوە بۆ سنووری بولگار و یۆنان”.

ئاماژەیان بەوەشداوە ئەو دەستگیركراوانە خەڵكی چەند وڵاتێكن كە لەنێویاندا عیراقی هەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان