ئەو کەشتییەی حووسییەکان هێرشیان کردە سەر، نوقم بوو



ئەمریکا نوقمبوونی ئەو کەشتییە بەریتانییەی ڕاگەیاند کە لە لایەن حووسییەکانی یەمەنەوە بۆردومان کرا و بڵاوبوونەوەی ئەو ماددەیەش کە هەڵیگرتبوو، مەترسی ژنیگەیی دروست دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری ڕوبیمار کە ڕۆژی 18ی شوباتی ڕابردوو لەلایەن حووسییەکانەوە بۆردومان کرا، لە دەریای سووردا نوقم بوو.

ڕوونیشیکردەوە کەشتییەکە نزیکەی 21 هەزار تۆن فۆسفاتی ئەمۆنیۆمی هەڵگرتبوو و بە نوقمبوونیشی دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی ژینگەیی لە دەریای سووردا، ئەمە جگە لەو مەترسییانەی کە خودی کەشتییەکە ژێرئاوکەتووەکە لەسەر هاتووچۆی کەشتییەکانی دیکە دروستی دەکات.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا وەک ئاماژەیەکیش بۆ هێرشەکردنی سەر پێگەکانی حووسییەکان ڕایگەیاند، حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، هەڕەشە لەسەر چالاکی دەریایی جیهان دروست دەکەن و ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانیشی پابەندن بە پاراستنی چالاکی دەریایی و هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی ئاسایشی گواستنەوەی بازرگانیی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا دەدەن.

“پرسی مووچە یەکلایی بووەتەوە”
پێشت “پرسی مووچە یەکلایی بووەتەوە”
بڕیار رەشید: ئەم هەفتەیە بەغدا پارە بۆ دابەشکردنی مووچە دەنێرێت
دواتر بڕیار رەشید: ئەم هەفتەیە بەغدا پارە بۆ دابەشکردنی مووچە دەنێرێت
ەیوەندیدار