كاتی دابەشكردنی 11 ماددەی بەشەخۆراك بۆ ڕەمەزان ئاشكراكرا



دابەشكردنی بەشەخۆراك و ئاردی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دەستپێدەكات، كە 4 ماددەی دیكەی بۆ زیادكراوە.

دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان پێكهاتووە لە 6 ماددە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نیسك و لەتكەنۆك) لەگەڵ بەشە ئاردی مانگانە، هاوكات 4 ماددەی دیكەش (نیشاستە و مەعكەرۆنی و ئاردی سفر و شعریە) زیاد دەكرێت بۆ مانگی ڕەمەزان.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان، 11 ماددەی خۆراكی لەچوارچێوەی سەبەتەی خۆراكیدا بەسەر هاووڵاتییان دابەش بكرێن.

لای خۆشیەوە، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكەكە دەكەن، كە لە 11 مادەی خۆراكی پێكدێت.

ئاشكراشی كرد، بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان (نیشاستە، مەعكەرۆنی، ئاردی سفر و شعریە) زیاد كراوە و دابەشكردنی ئەو 11 مادەیە كاریگەریی لەسەر بەرزنەبوونەوەی نرخەكان دەبێت، چونكە بەشێكی پێداویستیی هاوڵاتیان پڕ دەكاتەوە، بۆیە خواست لەسەر ماددە خۆراكییەكانی بازاڕ زیاد ناكات.

 

وەزیرێكی كورد كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
پێت وەزیرێكی كورد كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوو بە شەڕە تەقە و كەسێك كوژرا
دوات لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوو بە شەڕە تەقە و كەسێك كوژرا
پەیوەندیدار