وەزیرێكی كورد كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات



وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بە ناردنی لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و وەزیرێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و دابەش دەكرێت.

بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، دەبێ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان تاوەكو ئەم ئێوارەیە (لەماوەی 24 كاتژمێردا) لیستی مووچەی مانگی 2 ئامادە بكەن بە زمانی عەرەبی و لەسەر (سی دی) بیدەنە وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، سبەی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دەنێرێت و لەگەڵ گەیشتنی پارە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، دوای ناردنی لیستی مووچه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق، به‌غدا ڕاسته‌خۆ ده‌ست به‌ ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ دەکات.

هاوكات، بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “مووچە ڕاناگیرێت و تاوەکو رێککەوتن دەکرێت، ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت”.

سەبارەت بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم وتی، “ئەوە دەكەوێتە سەر گفتوگۆ و ڕێككەوتنی هەردوو حكومەت”.

نرخی زێڕ ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد
پێت نرخی زێڕ ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد
كاتی دابەشكردنی 11 ماددەی بەشەخۆراك بۆ ڕەمەزان ئاشكراكرا
دوات كاتی دابەشكردنی 11 ماددەی بەشەخۆراك بۆ ڕەمەزان ئاشكراكرا
پەیوەندیدار