كەركوك؛ لەگوندێكی ناحیەی شوان بەهۆی شەڕی خێزانیەوە حەوت كەس برینداربوون



بەهۆی شەڕو ناكۆكی نێوان چەند خێزانێكی خزمی یەكتر حەوت كەس برینداربوون، كە ژنێك لەناو بریندارەكاندایە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە كەركوك، شەڕەكەش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 23ی 12ی 2022 لەگوندی سمایل بەگی سەربەناحیەی شوان، خێزانێك كەپێك هاتوون لە ماڵی مام و برازا شەڕو ناكۆكی لە نێوانیان دروست بوو بەهۆیەوە حەوت كەس لەهەردوولا برینداربون كە ژنیش لەناو بریندارەكاندایە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە كەركوك.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە، كە لەئاڵۆزی و ناكۆكی نێوان مام و برازاكەدا چەك و تەقەش كراوە و هێزێكی پۆلیسی ناحیەی شوان گەیشتون بەشوێنی ڕوداوەكە و گرژی و ئاڵۆزیەكەش كۆتایی پێ هێنراوە .

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە باری نائاسایی لە ئەمریكا راگەیەندرا
دواتر بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە باری نائاسایی لە ئەمریكا راگەیەندرا
ەیوەندیدار