بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە باری نائاسایی لە ئەمریكا راگەیەندرا



بەهۆی ئەو شەپۆلە سارد و بەفربارینەی ڕووی لەچەند ویلایەتێكی ئەمریكا كردووە باری نائاسایی راگەیەندرا و نزیكەی 4 هەزار و 500 گەشتی ئاسمانیش ھەڵوەشێندرانەوە، جۆوبایدنیش داوای لە هاووڵاتیان كرد وریا بن.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی رەوشی كەشوھەوا وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، شەپۆلەكە مەترسیدارە و داوای لە هاووڵاتیان كرد وریا بن، هاوكات لێپرسراوان هۆشدارییان داوە لە مەترسی هاتووچۆكردن، بە تایبەت لە ئێستادا بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵ بەكارهێنانی فڕۆكەخانە و شەمەندۆفێر و هۆیەكانی تری گواستنەوەی زیاتر بوون.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئەمریكا زیاتر لە چوار ھەزار و ٤٠٠ گەشتی ئاسمانییان بۆ رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ھەڵوەشاندۆتەوە، بەهۆی شەپۆلێكی بەفربارین كە بەھێزترینە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.

ئاشكراشیكردووە، كە لە ویلایەتەكانی ئۆكلاهۆما و كنتاكی و چەند ویلایەتێكی دیكە، باری نائاسایی راگەیەندراوە.

كەركوك؛ لەگوندێكی ناحیەی شوان بەهۆی شەڕی خێزانیەوە حەوت كەس برینداربوون
پێشت كەركوك؛ لەگوندێكی ناحیەی شوان بەهۆی شەڕی خێزانیەوە حەوت كەس برینداربوون
سوودە تەندروستییەكانی سەرووپێ
دواتر سوودە تەندروستییەكانی سەرووپێ
ەیوەندیدار