مامۆستایان بۆ ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” خۆپیشاندانیان ئەنجامدا



مامۆستایانی ناڕازی “هەژماری من” ڕەتدەکەنەوە، ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوایان کرد مووچەکانیان لەلایەن بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە دابەشبکرێت.

ئه‌مڕۆ شەممە، به‌شێك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به ‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كه‌ن.

مامۆستایان لە شاری سلێمانی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە و دواتر بە ڕێپێوان بەرەو دادگای سلێمانی ڕۆشتن، لە میانەی خۆپیشاندانەکەدا مامۆستایان بۆ پەیامنێری خەڵک جەختیان کردەوە لەوەی، کە متمانەیان بە حکومەتی هەرێم و پڕۆژەی “هەژماری من” نییە.

هاوکات مامۆستایان ئاماژەیان بەوەشکرد، ئێمە دەمانەوێت مووچەکانمان لە ململانێی سیاسی جیابکرێتەوە، پشتگیری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەکەین، دەمانەوێت وەک مووچەخۆرێکی عێراقی مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت.

وتیشیان، متمانەمان نییە و نامانەوێت مووچەکانمان لەلایەن بانکە حزبییەکانی هەرێمەوە دابەشبکرێت، چونکە هەر کاتێک دەسەڵاتییان هەبووبێت سیاسەتی برسیکردنیان پەیڕەوکردووە، هەر بۆیە دەمانەوێت مووچەکانمان ڕاستەوخۆ لەلایەن بانکە حکومەییەکانی عێراقەوە دابەشبکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 21-2-2024 دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە پابەند كردنی حكومەتی عێراقی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هەژماری بانکی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە.

ئەم خواردنانە پێش لێنانی مەشۆرەوە…پزیشکێک ئاشکرای دەکات
پێشت ئەم خواردنانە پێش لێنانی مەشۆرەوە…پزیشکێک ئاشکرای دەکات
تۆوی چیا و سوودە تەندروستییە ناوازەکانی لەسەر جەستە بزانە
دواتر تۆوی چیا و سوودە تەندروستییە ناوازەکانی لەسەر جەستە بزانە
ەیوەندیدار