ئەم خواردنانە پێش لێنانی مەشۆرەوە…پزیشکێک ئاشکرای دەکات



بەشێکی زۆری خەڵکی هەموو خواردنەکان پێش ئەوەی بیکوڵێنن دەشۆرنەوە، بەڵام ئەمە هەمیشە ڕاست نییە و لە هەندێک حاڵەتدا زیانیشی هەیە.

دیمیتری بیسترۆڤ، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی پیشەسازی خۆراک و بازرگانی هۆتێل لە زانکۆی بایۆتەکنەلۆجی ڕووسیا ئاشکرای دەکات، پێویست ناکات هەموو کەرەستەیەکی خۆراکی پێش لێنانی بشۆردرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خانمانی ماڵەوە خوویان بە شۆردنی هەموو کەرەستەیەکی خۆراکییەوە گرتووە، ئەم شێوازەش بە تایبەتی لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا بڵاوبووەتەوە.

“زیانی زیاترە لە سوود”

ئەو پزیشکە باسی لەوەکرد، بێگومان دەبێت میوە و سەوزە، لەگەڵ ماسی بە باشی بشۆردرێنەوە پێش خواردنیان، بەڵام زۆرێک لە توێژینەوەکان کە لە وڵاتانی جیاواز لە جیهان ئەنجامدراون ئەوەیان سەلماندووە شۆردنی هەندێک کەرەستە پێش کوڵاندنیان زیانی زیاترە لە سوود، بۆ نموونە شۆردنەوەی گۆشت نابێتە هۆی کوشتنی بەکتریا و هۆکارەکانی نەخۆشی، بەڵکو بە دڵۆپی ئاو بە تەواوی بڵاودەبێتەوە و مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، شۆردنی گۆشتی پەلەوەر ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی سالمۆنێلا زیاد دەکات، بۆیە تاکە ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە بەکتریا زیانبەخشەکان گەرمکردنیەتی، لەکاتێکدا نابێت پلەی گەرمی  لە ٧٥ پلەی سەدی کەمتر بێت.

 

لەگەڵ ئاوی سارد

دیمیتری بیسترۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت هێلکەی مریشک بشۆردرێتەوە پێش ئەوەی لە خۆراکدا بەکاربهێنرێت، بەڵام باش نییە بیشۆیت و دواتر هەڵیبگریت، بەڵکو سڕینەوە بە پارچە قوماشێک بەتەنیا بەسە.

پێویستە سەوزەی گەڵادار تەنها به ئاوی سارد بشۆردرێتەوە، ئەگەر هەندێک کەس پێیان وایە ئاو بەس نییە، پێویستە گیراوەیەک لە لیترێک ئاو لەگەڵ کەوچکێکی چێشت خوێ یان سرکە ئامادە بکرێت، و سەوزەکانی تێدا دابنرێت بۆ ماوەی 15 خولەک و دواتر بە ئاوی سارد بە باشی بیانشۆرێت، کە بەکتریا و میکرۆبەکانی سەر ڕووی سەوزەکان دەکوژن.

 

مامۆستایان بۆ ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” واژۆ کۆدەنەوە
پێشت مامۆستایان بۆ ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” واژۆ کۆدەنەوە
مامۆستایان بۆ ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
دواتر مامۆستایان بۆ ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
ەیوەندیدار