هەڵبژاردن لە ئێران دەستی پێكرد



هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی‌ پێكرد، كە 15 هه‌زار كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسیه‌كانی په‌رله‌مان و 144 كاندید كێبڕكێی ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 1ی‌ ئاداری‌ 2024، دوانزه‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و شه‌شه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی‌ پێكرد، كە 61 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ده‌نگده‌رانی ئێران له‌ 59 هه‌زار ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له‌ 31 پارێزگا به‌ شار و گونده‌كانیشه‌وه‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن، كە 61 ملیۆن و 172 هه‌زار و 298 هاوڵاتی ئێرانین، بەجۆرێك 30 ملیۆن و 945 هه‌زار و 133 پیاو و 30 ملیۆن و 227 هه‌زار و 165 ژن، مافی به‌شداریكردنیان له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان هەیە.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 144 كاندید له‌ 31 پارێزگای ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 88 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان ركابه‌ریی یه‌كدی ده‌كه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

هه‌روه‌ها 15 هه‌زار و 200 كاندید بۆ به‌ده‌ستهێنانی 290 كورسیی په‌رله‌مان كێبڕكێ‌ ده‌كه‌ن و ئه‌ندامه‌كانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێت كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە توركیا
دوات نێچیرڤان بارزانی دەچێتە توركیا
پەیوەندیدار