ئەمریکا نیگەرانە لە ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێم



کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نیگەرانی لە سنووردارکردنی کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێم دەربڕی و دەڵێت” نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کوسنوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن، لەوانە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و ڕێگەنەدان بە ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانی،

ڕوونیشیکردۆتەوە،لە ڕووداوەکانی دەستگیرکردنی ڕۆنامەنووس و چالاکوان لە شاری دهۆک لە هەفتەی ڕابردوودا و هەروەها ڕێگریکردن لە ڕووماڵی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵەبجە نیگەرانین، کەوا دەردەکەوێت بە پاڵنەری سیاسی کرابێت.

دەشڵێت، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتی هەردوو یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی و یاسای بەدەستهێانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە توانای ئازادانە و سنوردارنەکراوی ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان دەکات.

هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی بەسەردانێک گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام لەکاتی گەیشتنیدا ڕێگەنەدرا کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕووماڵی سەردانەکە و ئەو پرۆژانە بکەن، کە لەوێ ڕایگەیاند، ئەمەش نیگەرانی میدیاکارانی لێکەوتەوە و ناڕەزایەتتیەکانی فراوانتر کرد.

چەند حاڵەتێکی تووشبون بە ئایدز لە منداڵاندا تۆمارکرا
پێشت چەند حاڵەتێکی تووشبون بە ئایدز لە منداڵاندا تۆمارکرا
هۆکاری گرانی گۆشتی سوور چییە؟
دواتر هۆکاری گرانی گۆشتی سوور چییە؟
ەیوەندیدار