چەند حاڵەتێکی تووشبون بە ئایدز لە منداڵاندا تۆمارکرا



وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، 7 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز لەنێو منداڵانی تازە لەدایکبوان تا تەمەنی 4 ساڵ تۆمارکراوە، هاوکات گرنگترین هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکەش دەستنیشانکراوە.

سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە، “عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە ڕێژەی تووشبوون بە ئایدز تێدا کەم بووە”،

وتیشی لە عێراق تا ئێستا ، زیاتر لە دوو هەزار کەس تووشی ئایدز بوون، و ئەم ڕێژەیەش کەمترە لە تێکڕای ئەو ڕێژەیەی لە جیهان و ناوچەکەدا وەک پێوەر دانراوە،

ئاماژەی بەوەشکرد، بەم دواییانە 7 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدزلە نێوان منداڵان تا تەمەنی 4 ساڵ تۆمارکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی “کەسێکی تووشبوو بە ئایدز دەتوانێت بژی و ژیانی ئاسایی بەڕێ بکات، ئەگەر پابەند بێت بە وەرگرتنی چارەسەری بەردەوام”.

وتیشی ، “چارەسەری ئایدز بە تەواوی لە سەرجەم ناوەندە تایبەتمەندەکانی بەغدا و پارێزگاکاندا بەردەستە”،

جەختیشی لەوە کردەوە کە “کەڵەشاخ و تاتۆکردن ڕەنگە لە هۆکارەکانی گواستنەوەی ئایدز بێت، ئەمە جگە لە هۆکاری دیکە”.

نەخۆشی ئایدز نەخۆشییەکی کوشندە و درێژ خایەنە، تا ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی تەواو بۆ ئایدز نەدۆزراوەتەوە، بەڵام تووشبووەکە دەتوانێت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بژی ئەگەر بە دروستی و بە بەردەوامی چارەسەری وەربگرێت، هەروەها دەستنیشانکردنی پێشوەختە گرنگترین قۆناغە لە حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز.

هاتووچۆ لە مەرزی باشماخ ڕاناگیرێت
پێشت هاتووچۆ لە مەرزی باشماخ ڕاناگیرێت
ئەمریکا نیگەرانە لە ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێم
دواتر ئەمریکا نیگەرانە لە ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێم
ەیوەندیدار