سەرۆك وەزیرانی فەلەستین دەستی لەكاركێشایەوە



سەرۆک وەزیرانی فەلەستین نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین کرد و پەسەندكرا.

محەمەد شتایە، سەرۆک وەزیرانی فەلەستین نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کرد و ئەویش لای خۆیەوە پەسەندی كرد.

مەحمود عەباس بڕیاریدا تاوەكو پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، حكومەتی ئێستا بەشێوەی كاربەڕێكەر بەردەوام بێت لەكارەكانی.

محەمەد شتایە، سەرۆک وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی فەلەستین ڕایگەیاند، کەرتی غەززە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جینۆساید دەبێتەوە، تاوەکو دەوڵەتی فەلەستین دانەمەزرێنرێت گرژییەکان کۆتاییان نایەت.

وتیشی، “پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا رێکخستنی نوێی حکومی و سیاسی ئەنجام بدرێت و لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستینەوە هەموو خاکی فەلەستین بەڕێوەببرێت”.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
پێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
بارزانی و بلینكن لە واسنتۆن كۆبوونەوە
دوات بارزانی و بلینكن لە واسنتۆن كۆبوونەوە
پەیوەندیدار