وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە کە ئەمریکا هاوبەشییەکی دورودرێژی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و بە جدی ئەو پەیوەندییە وەردەگرن، پشتیوانییەکانی ئەمریکاش بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی رایگەیاندووە:”هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕیوە و پەرۆشم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە:”پشتیوانییان لە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ڕێژه‌ی 360 پله‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.

وتیشی:”هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ناوازه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ئه‌مه‌ریكا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌”.

هەروەها مەسرور بارزانی، رایگەیاندوە، هه‌رێمی كوردستان به‌ شانازییه‌وه‌ خۆی به‌ هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ قۆناغی سه‌ختیان بڕیوه‌ و سوپاسگوزاره‌ و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕێت.

وتیشی: هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر بووه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیانه‌ گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ بكه‌ن.

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، ئامانجیانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

دوێنێ‌ یەكشەممە، مەسرور بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەمریكا ئەم ئێوارەیەش لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

ئەم شەپۆلی سەرما و رەشەبایە کەی کۆتایی دێت؟
پێشت ئەم شەپۆلی سەرما و رەشەبایە کەی کۆتایی دێت؟
سەرۆك وەزیرانی فەلەستین دەستی لەكاركێشایەوە
دواتر سەرۆك وەزیرانی فەلەستین دەستی لەكاركێشایەوە
ەیوەندیدار