بارزانی و بلینكن لە واسنتۆن كۆبوونەوە



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە واسنتۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

كەمێك لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە واشنتۆن کۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها هەرێمی كوردستان و ئەمریكا دەكرێت.

دوێنێ‌ یەك شەممە، مەسرور بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەمریكا ئەمەش لەسەر داوای وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بوو، كە پێشتر لە كۆنگرەی لوتكەی حكومەتەكان لە دوبەی بانگهێشتی كردبوو.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەری  مەسرور بارزانی دەکەن پێکهاتوون لە: شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەیان سامی عەبدولرەحمان، راوێژکاری سەرۆک وەزیران و تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا و چەند راوێژکارێکی دیکە.

هاوکات شاندی یاوەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەریەکە لە: باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێکهاتوون.

پێشتریش ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە (26ـی شوباتی 2024)، کاتژمێر 11:00 بە کاتی واشنتۆن و 7:00ـی ئێوارە بەکاتی هەولێر، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

سەرۆك وەزیرانی فەلەستین دەستی لەكاركێشایەوە
پێشت سەرۆك وەزیرانی فەلەستین دەستی لەكاركێشایەوە
نەخۆشی “سوورێژە” لەناو منداڵان بڵاوبۆتەوە
دواتر نەخۆشی “سوورێژە” لەناو منداڵان بڵاوبۆتەوە
ەیوەندیدار