حکومەتی هەرێم دەربارەی قەرزەکان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



سێ ڕۆژی دیکە ئەو ماوەیە تەواو دەبێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی ٢٠٪ی قەرز و سزاکانی هاتوچۆ دیاری کردووە و حکومەتیش دەڵێت سزادانی دارایی یەکێکە لە ڕێگەکانی کەمکردنەوەى ڕووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند، بڕیارى لێخۆشبوونی ٢٠%ـى قەرز و پێبژاردنی سزاکانی هاتوچۆی هاووڵاتییان، تاکوو ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

بڕیاری لێخۆشبوون، لە ڕۆژی ٢٨ ى ٨ ى ٢٠٢٣ بەرکار بووە و دواتریش تاکوو ٢٨ ى ٢ ى ٢٠٢٤، درێژ کرایەوە، ئەمەش وەکوو هاوکارییەکی هاووڵاتییان و هاندانیان بۆ پاکتاوکردنی قەرز و پێبژاردنەکانیان.

بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانی، ڕووداوەکانى هاتوچۆ هەشتەم هۆکارى مردنن، ساڵانە ١.٣ ملیۆن کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن و ٥٠ ملیۆن کەسی دیکەش بریندار و کەمئەندام دەبن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاشیگەیاند، ڕێوشوێنی تۆمارکردنی سەرپێچی و سزادان و پێبژاردنی دارایی سەرپێچیکارانی هاتوچۆ، یەکێکە لە ڕێگەکانی کەمکردنەوەى ڕووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

 

بەرپرسانی ئەو حکومەتەی لەپێناویدا ئەنفالکران، لەکوێن؟
پێت بەرپرسانی ئەو حکومەتەی لەپێناویدا ئەنفالکران، لەکوێن؟
دارایی عێراق لەسەر نەبوونی پارەی نەخت ڕوونکردنەوە دەدات
دوات دارایی عێراق لەسەر نەبوونی پارەی نەخت ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار