بەرپرسانی ئەو حکومەتەی لەپێناویدا ئەنفالکران، لەکوێن؟



کەسوکاری ئەنفالکراوان برینی ساڕێژنەبوویان کولایەوە، لە هێنانەوەی ڕوفاتی ئەنفالکراوان، بەرپرسانی یەکەمی ئەو حکومەت ئامادەنەبوون، تەنانەت وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانیش.

ناسک کاکەئەمین، ساڵی ١٩٨٨ دەیان کەسی بنەماڵەکەی ئەنفالکراون، خەڵكی گوندی جەلەمۆردی شارەدێی ئاخجەلەرە، لەو کاتەوە تا ئێستا چاوەڕوانی هاتنەوەیان بووە، هیچ کات چرکە ساتەکانی ئەو ڕۆژە ڕەشانەی لەبیرنەچووەتەوە.

لەگەڵ هاتنەوەی ڕووفاتەکان، گریان و ئازارەی ٣٦ ساڵەی ناخی هەڵڕشت، چاوەڕوانە بە هاتنەوەی ئەم ڕوفاتەنە برینی ساڕێژنەبووی دەیان ساڵەی چارەببێت.

گریانی دڵخۆشی و دووبارە کولانەوەی برینی ساڕێژنەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان تێکەڵبووە، لاوانەکانیان هەمووان دەخاتە گریان و چرکە بە چرکەی ئەو ڕۆژانەیان لەبیرە، بە هاتنەوەی ئەم ڕووفاتانە جارێکی دیکە ئەو ساتانەیان بیرکەوتەوە.

بە هەوڵەکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق پاش گەڕانەوەی ڕوفاتی بارزانییەکان، ئەمڕۆ ڕوفاتی ١٧٢ ئەنفالکراوی گوندی جەلەمۆردی شارەدێی ئاخجەلەر گەڕێنرانەوە و لە مۆنۆمێنیتی ئەنفالی چەمچەماڵ بەخاکسپێردران.

ئەم ڕوفاتانە ماوەیی چوار ساڵە لە پزیشکی دادی بەغدا ماونەتەوە و نەگەڕێندراونەتەوە، کەسوکاری ئەنفالکراوان بە گەڕانەوەی ڕوفاتەکان دڵخۆشبوون، تەنانەت لە ناوچەکانی دیکەشەوە هاتبوون بۆ مەراسیمەکە.

ڕووناک جەبار، خەڵكی گەرمیانە، هاتنەوەی ڕووفاتەکان سەرباری کولانەوەی برینەکانی بەڵام دڵخۆشە بە گەڕانەوەی ڕووفاتەکان، ئومێدەوارە ڕۆژێک ڕووفاتی کەسوکاری ئەویش بگەڕێتەوە.

سەرکار سەدرەدین، تەمەنی ٣٦ ساڵە، تاقانەی ئەنفالە، لە کاتی ئەنفالدا تەمەنی کەمتر لە چوار مانگ بووە، بۆیە هیچ ڕووداوێکی ئەو ڕۆژانەی بیرنییە، بەڵام ئازارەکانی نەبوونی خێزان لە ڕۆحیدا ڕەنگیداوەتەوە.

بەهۆی مردنی براکەی لە زینداندا بەهۆی نیسکێنە، بۆیە ئەوە ٣٦ ساڵە نیسکێنەی نەخواردووە.

ڕووفاتەکان هێنرانەوە و بەخاکسپێردران، بەڵام کەسوکاری ئەنفالکراوان لە شێوازی گۆڕەکان و بەخاکسپاردنی ڕووفاتەکان ڕازی نەبووە.

عەبدولقادر ئەحمەد، کەسوکاری ئەنفالکراوانە، دەڵێت “حکومەتی هەرێم بە ڕەوای ئەنفالکراوان نەبینی کە گۆڕێکی باشتریان بۆ ئامادەبکات”.

 

دوای ساڵانێک لە نەگەڕانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی ساڵی ١٩٨٨، بەڵام لە مەراسیمەکەدا هیچ بەرپرسێکی پلەیەکی ئەو حکومەتەی لە پێناویدا ئەنفالکران ئامادەنەبوون، نە سەرۆکی هەرێم، نە سەرۆکی حکومەت و نە جێگری سەرۆکی حکومەت بوونیان نەبوو.

بەڕێز سیتی تاپۆدەکرێت
پێشت بەڕێز سیتی تاپۆدەکرێت
حکومەتی هەرێم دەربارەی قەرزەکان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
دواتر حکومەتی هەرێم دەربارەی قەرزەکان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار