سێ تۆمەتبار دەستگیران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراو بەشی پۆلیسی ڕێکاریی سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویداو دواتر باڵندەکان ئازادکران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک هاوڵاتی داواو سکاڵایان کرد کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کڕین و فرۆشتن بەئاژەڵ و باڵندەی کێوییەوە دەکرێت، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ئەمڕۆ هەینی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراو بەشی پۆلیسی ڕێکاریی هەڵمەتێکیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ئەنجامدا بەمەبەستی ڕێگرییکردن لەکڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، لەهەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویداو سێ تۆمەتباریش بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەو باڵندانە دەستگیرکران و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.

ڕونیشیکردۆتەوە، دوای دەستبەسەراگرتنی ئەو باڵندانە بەبڕیاری بەێز دادوەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە باڵندەکان ئازاد کران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

 

بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لیرەی تورکی هاڕەی کرد و جارێکیتر ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد
دواتر لیرەی تورکی هاڕەی کرد و جارێکیتر ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد
ەیوەندیدار