لیرەی تورکی هاڕەی کرد و جارێکیتر ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد



ئەمڕۆ هەینی 23/2/2024 ، بەهاى لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی نوێی تۆمارکرد، بەجۆرێک لە ئێستادا هەر 100 دۆلارێکى ئەمریکى بەرامبەرە بە سێ هەزار و 109 لیرەى تورکى مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە مێژووی دراوی تورکییدا، ئەمە جاری یەکەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت،  لە ماوەکانى ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكارییان بە مەبەستى ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەست دەدات.

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژى ٢ـی ئەم مانگە حافیزە گەیە ئەرکان، پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا بەهۆى دابەزینە بەردەوامەکانى لیرەى تورکى بەرامبەر دۆلار دەستى لەکارکێشایەوە.

هاوکات لەماوەکانی ڕابردوشدا، بانکی ناوەندی تورکیا ڕێژەی سوودی بانکی چەندجارێک بەرزکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵئاوسان لە وڵاتیدا، بەڵام هەنگاوەکان سەرکەوتوو نەبوون و بەهای لیرە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەردەوامە لە دابەزین.

 

سێ تۆمەتبار دەستگیران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا
پێشت سێ تۆمەتبار دەستگیران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا
لەمەودوا بەشەمەندەفەر و ڕێگای پێچەوانە گەنم دەگوازرێتەوە
دواتر لەمەودوا بەشەمەندەفەر و ڕێگای پێچەوانە گەنم دەگوازرێتەوە
ەیوەندیدار