لەمەودوا بەشەمەندەفەر و ڕێگای پێچەوانە گەنم دەگوازرێتەوە



کۆمپانیای دانەوێڵەی عێراقی تەواوبوونی گواستنەوەی گەنم بە شەمەندەفەر و ڕێگای پێچەوانە ڕادەگەیەنێت.

کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ىڵاویکردەوە،  لەمەودوا گواستنەوەی باری گەنم لە ڕێگەی هێڵی ئاسنی شەمەندەفەر لە سایلۆی شیرقات بۆ پارێزگاکانی بەغدا و ناوەڕاست و باشووری فورات بەپێی پلانی گواستنەوەی وەزارەت بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، دکتۆر حەیدەر نوری قەراوی، ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانی و لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کارەکان و گواستنەوەی بەرهەمەکان، ئەم پرۆژەیە تەواو بووە، ئەمەش کاتی زیاتر و تێچووی گواستنەوەی گەنمەکان کەمدەکاتەوە و لەناوچوون و بەفیڕۆدان کەمدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  بە هاوکاری کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراقی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و کۆمپانیای جێبەجێکار، تەرازوو سێڵ، پرۆژەی دانانی قەپان و تەرازوو بۆ شەمەندەفەرەکان دانرا، بۆئەوەی ناچارنەبن لە ڕێڕەوەکەیان لابدەن و بچنە جێگەیەکی تر بۆ کێشانە.

جێگای سەرنجە لەمانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا، بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی و وەزیری بازرگانی، یەکەم شەمەندەفەر لە سایلۆ ئوم قەسرەوە بە هەزار تۆن گەنمی بارکراوەوە کەوتەوە کار، ئەمەش دوای وەستانی ئەو هێڵانە بۆ ماوەی دوو دەیە.

لیرەی تورکی هاڕەی کرد و جارێکیتر ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد
پێشت لیرەی تورکی هاڕەی کرد و جارێکیتر ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد
داوای خێراكردنی كاره‌كانی ڕه‌وانه‌كردنی بودجەی ئەمساڵ دەکرێت بۆ پەرلەمان
دواتر داوای خێراكردنی كاره‌كانی ڕه‌وانه‌كردنی بودجەی ئەمساڵ دەکرێت بۆ پەرلەمان
ەیوەندیدار