ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە



جارێکی دیکە رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی، لە پارێزگای دهۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایەوە دەستگیرکرا.

بە پێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک بە سکاڵایەکی زیندانی چاکسازی زرکا، کاتژمێر ١٠:٣٠ ئەم بەیانییە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئومێد بەرۆشکی و دەستگیریان کردووە، و پاشان ڕاستەوخۆ ئومێد بەرۆشکی گواستراوەتەوە بۆ زیندانی چاکسازیی زڕکا لە دهۆک.

ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافی مرۆڤ رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی پارێزگای دهۆک چوونەتەسەر ماڵی رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی، دەستگیریانکردوە و بۆ بنکەی چاکسازی زرکا یان گواستووەتەوە.

رۆژی 23ی مانگی رابردوو، چاکسازیی گەوران بەتۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری دهۆک سکاڵای لەسەر ئومێد بەرۆشکی تۆمارکرد.

ئەیهان سەعید باسی لەوەشکرد، دەستگیرکردنی ئومێد بەرۆشکی نایاساییە و هیچ ناوزڕاندنێکی نەکردووە، چونکە هەواڵی رفاندنی مەلا نەزیر راستە و کەسوکاریشی ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە.

رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانى بادینان، لە ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ زیاتر لە ٩٠ چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی دیکەی بادیناندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و لە ٢٢ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ ئازادکرا، جارێكی دیکەش لە ٢٠ـی تەمووزی ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرایەوە.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی  پەیامێکیان بڵاوکردەوە
پێت ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی  پەیامێکیان بڵاوکردەوە
چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل
دوات چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل
پەیوەندیدار