چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل


لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەریەک لە ئێمە چەند جارێک فەیسبووک و ئینستگرام و تک تۆک چەند جارێک دەپشکنین.

حەسرەتی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بۆ ئەوەی بزانن چی لە دەوروبەریان ڕوودەدات، سەرچاوەیەکی بەردەوامە بۆ سەرقاڵکردن و بەفیڕۆدانی کاتی زۆر و ئەو دەرفەتانەی لەو نێوەندەدا دروست دەبن.

ئەگەر بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنیت، لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەینە ڕوو بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاتەی لەسەر شاشەی مۆبایل بەسەری دەبەیت.

ئاگادارکردنەوەکان

سەرەتا ئاگادارکردنەوەکان بکوژێنەرەوە: لە ناوەڕاستی کاردایت و لەناکاو ئاگادارکردنەوەیەکی سناچاتت پێدەگات، تەواوی سەرنجەکانت لەدەست دەدەیت و پێوەی سەرقاڵ دەبیت، کاتت بەفیڕۆ دەدەیت، و بەزەحمەت دەگەڕێیتەوە بۆ ئەو کارەی ئەنجامی دەدەیت، هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە ئەو نامەیەی بۆت هاتووە ، بەپەلە نەبوو و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا گرنگ نییە. بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە کە ناردنی ئاگادار کردنەوەکان لەکار بخەیت.

کاتژمێری زه‌نگ لێدان( ئەلەرم )

دووەم: کاتژمێرێکی زەنگی ڕاستەقینە بکڕە لەبری بەکارهێنانی کاتژمێری زەنگی مۆبایل( ئەلەرم) بۆ ئەوەی ئەوکاتەی لەخەو هەڵدەستیت ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەت بەکارنەهێنیت،

لەبری ئەوەی ڕۆژەکەت بە گەڕان بەنێو سۆشیال میدیاکاندا بەسەر بەریت با مێشکت هەناسە بدات، بەتایبەتی بەیانیان زوو کاتێکی گونجاوە بۆ بیرکردنەوە و بەدەستهێنانی بیرۆکەی نوێ.

ڕەش و سپی لەسەر مۆبایلەکەت

دوا و کاریگەرترین ئامۆژگاری کە تەنها ٣٠ چرکەی دەوێت و لە ڕاستیدا ئەو کاتەی لەسەر شاشەکە بەسەری دەبەیت کەم دەکاتەوە، بریتییە لە چالاککردنی دۆخی ڕەش و سپی لە مۆبایلەکەتدا.

ئەم تەکنیکە تاقی بکەرەوە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە:

  • هەنگاوەکانی گۆڕینی مۆبایلەکە بۆ ڕەش و سپی لەسەر ئەندرۆید

– بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەت، پاشان کلیک لەسەر بۆکسی Accessibility بکە

– کلیک لەسەر بۆکسی Display بکە، پاشان بۆکسی Text و Display هەڵبژێرە

– کلیک لەسەر choose color correction بکە

– تەواوکردنی دانیشتنەکان بە هەڵبژاردنی دۆخی ڕەش و سپی Grayscale

 

  • هەنگاوەکانی گۆڕینی مۆبایلەکەت بۆ ڕەش و سپی لەسەر ئایفۆن

– بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکانی ئایفۆن، پاشان کلیک لەسەر بژاردەی Accessibility بکە

– لەو لیستەی کە لەبەردەمتدا دەردەکەوێت هەڵبژێرە، شاشە و قەبارەی دەقەکە، Display & Text Size هەڵبژێرە

– بەدوای بژاردەی Color Filters بگەڕێ، کە بە هەڵبژاردنی مۆبایلەکەت دەکاتە ڕەش و سپی.

بەهۆی ئەم شێوازەوە چەندین کاتژمێر گەڕان بەناو سایتەکانی سۆشیال میدیا لە مۆبایلدا کەم دەبێتەوە، چونکە بینینی وێنەی ڕەش و سپی کەمتر مێشک هان دەدات. بۆیە کەمتر سەرنجت بۆ مۆبایلەکەت ڕادەکێشێت.

کەمکردنەوەی کاتی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان زۆر گرنگ و تەندروست دەمێنێتەوە بەهۆی سوودە زۆرەکانی وەک کەمتر دڵەڕاوکێی مرۆڤ، زیادکردنی چالاکی جەستەیی و هاندانی وەرزشکردن، کەمکردنەوەی قەڵەوی و ئازاری مل، هەروەها بەرزکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.

ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە
پێشت ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە
شەپۆلێکی بەهێزی سەرما سەدان باڵندەی ئاوی، لە چین لەناو برد
دواتر شەپۆلێکی بەهێزی سەرما سەدان باڵندەی ئاوی، لە چین لەناو برد
پەیوەندیدار