مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداوە پەیامێكیان لەسەر مووچە ڕاگەیاند



دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەدوای كۆتایی هاتنی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی و دەرچوونی بڕیاری دادگا لە بەرژەوەندی مووچەخۆران ڕایدەگەیەنێت، “مامۆستایانی ئازیز بە سەربەرزانە بچنەوە دەوام”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دا بۆ سەر بانكە فیدڕاڵییەكان و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی پابەند كرد بە ڕادەستكردنی لیستی مووچەخۆران و پێدانی مووچەی مانگانە بە مووچەخۆرانی هەرێم.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە پەیامێكدا مژدە دەداتە سەرجەم فەرمانبەران و ڕایدەگەیەنێت، “مامۆستایانی ئازیز بە سەربەرزانە بچنەوە دەوام”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەوەی پێیوابوو شکۆی مامۆستایان شکاوە، بە پێچەوانەوە لە دادگای فیدڕاڵییەوە شکۆیان شکێنرا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئێمە سەرمەشق و ڕچە شکێنی ڕێگەی بەغداد و دادگای فیدراڵی بووین، لەکاتێکدا هەندێک گاڵتەیان لێدەهات و توانجیان لێدەداین ئێستا زانیتان چۆن گورزێکتان بەرکەوت؟ چاوەڕوانی هەنگاوە شۆکهێنەرەکانمانبن. جارێ ماویەتی”.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، حكومەتی هەرێم پابەند دەكات بە ڕادەستكردنی لیستی مووچەخۆران بە بەغدا و چاودێری كردنی لەلایەن چاودێری دارایی عێراق و هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵیش پابەند دەكات بە ناردنی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی بانكە فیدڕاڵییەكانەوە.

 

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی( هەژماری من )چی لێدێت؟
پێت دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی( هەژماری من )چی لێدێت؟
عێراق لەو ناوچانەدایە پێشبینی کەوتنە خوارەوەی مانگێکی دەستکردی تێدا دەکرێت
دوات عێراق لەو ناوچانەدایە پێشبینی کەوتنە خوارەوەی مانگێکی دەستکردی تێدا دەکرێت
پەیوەندیدار