خوێندنى باڵا پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆ ڕادەگەیەنێت



وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى سەرۆکى زانکۆى گەرمیان و هەڵەبجەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، هەردوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى گەرمیان و سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجەی بۆ جارى یەکەم ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا داواکاری  (C.V)ـەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

مەرج و تێبینییەکان:

– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

– نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

– خزمەتى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

– ئەو كه‌سه‌ى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى که‌ له‌ پۆسته‌كه‌دايه‌، پێشکەش بکات.

– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایيی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.

– لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیيە بڵاوکراوەکان.

– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژۆ کرابێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوا کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕۆژى پێنجشەممە، رێککەوتى 29/2/2024 دەبێت.

هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوە ده‌يگرێته‌وه‌، دەتوانێت (C.V)ـەکەى و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و بينێرێت.

بۆ ناردنى ورده‌كارى و پوخته‌ى ڕاژه‌، کلیک له‌م به‌سته‌ره‌ بكه.

 

کەمپەینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان ڕادەگەیەنرێت
پێشت کەمپەینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان ڕادەگەیەنرێت
بانکی ناوەندی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار