بانکی ناوەندی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە کە بڕەکەی بەراورد لەگەڵ دوێنی دوو زیاتر لە دوو هێندەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 210 ملیۆن و 462 هەزار و 654 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 180 ملیۆن و 432 هەزار و 654 دۆلاری حەواڵە بووە.

ڕوونیشیکردەوە، 30 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاریشی بە نەخت فرۆشتووە کە ئەمەش بەراورد لەگەڵ دوێنێ زیاتر لە دوو هێندە زیاترە کە بڕەکەی 14 ملیۆن و 590 هەزار دۆلار بوو.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیەیە:

هەولێر 152 هەزار و 150 دینار

سلێمانی 152 هەزار و 100 دینار

بەغدا 152 هەزار و 250 دینار

بەسڕە 152 هەزار و 300 دینار

خوێندنى باڵا پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆ ڕادەگەیەنێت
پێت خوێندنى باڵا پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆ ڕادەگەیەنێت
تەرمی ژنێك لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە
دوات تەرمی ژنێك لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە
پەیوەندیدار