تەرمی ژنێك لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە



تەرمی ژنێک لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە و بەمەبەستی توێکاری گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە نیو بەنداوی دهۆکدا و پاش گەیشتنی تیمەکانیان توانیان تەرمەکە لە ئاوە دەربهێنن.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەرمەکە ژنێکی کە تەمەنی لە نێوان 25-30 ساڵ دەبێت و بەمەبەستی توێکاری، ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

بڕیارە دوای توێکارییە پزیشکییەکان زانیاری دەربارەی هۆکاری مردنی ژنەکە ڕابگەیەندرێت.

بانکی ناوەندی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
نرخی گۆشتی سوور گران بوو
دواتر نرخی گۆشتی سوور گران بوو
ەیوەندیدار