دادگای فیدراڵی دەربارەی سێ سکاڵای تایبەت بە کەرکووک کۆدەبێتەوە



بڕیارە دادگای فیدراڵی دەربارەی سێ سکاڵا کۆبێتەوە کە لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار کراوە و لە دووانیاندا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەکرێت.

بە پێی خشتەی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتنی یەکەم لەسەر سێ سکاڵا بەڕێوەدەچێت کە دووانیان لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمار کراون و داوا دەکرێت بە هۆی وردبینی نەکردن لە تۆماری دەنگدەراندا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.

سکاڵای سێیەمیش کە لەلایەن حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانییەوە تۆمار کراوە، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران پابەند بکرێت بەوەی بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، وردبینی لە تۆماری دەنگدەراندا بکات.

ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، پاش 18 ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو و تێیدا کورد حەوت کورسی لە کۆی 16 کورسی ئەنجومەنەکە بەدەست هێنا.

کشانەوەی ئەمریکا گورزی بەهێز لە ئابووری عێراق دەدات
پێشت کشانەوەی ئەمریکا گورزی بەهێز لە ئابووری عێراق دەدات
لە ٥ خولەکدا ژیانت بەرەو بەختەوەری ببە
دواتر لە ٥ خولەکدا ژیانت بەرەو بەختەوەری ببە
پەیوەندیدار