لە ٥ خولەکدا ژیانت بەرەو بەختەوەری ببە



چەند هەنگاوێکی سادە و خێرا هەیە کە مرۆڤ دەتوانێت لە ڕۆتینی ڕۆژانەیدا جێبەجێی بکات، ژیانی بەرەو بەختەوەری ببات.

هەر کەسێک بە شێوازی خۆی پێناسەی بەختەوەری دەکات بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بژی، بەڵام هەندێک خوو هەیە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات ژیانێکی پڕ لە خۆشی بژیت.

تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە، هەنگاوی سادە و خێرا هەیە کە مرۆڤ دەتوانێت لە ڕۆتین و پراکتیکی ڕۆژانەیدا جێبەجێی بکات کاتێک تەنها پێنج خولەکی هەیە بۆ پەرەپێدانی ژیانێکی باشتر.

ڕێکخستنی جێگەی خەو، لە بەیانیاندا هەستێکی پڕ ئارامی دەبەخشێت، لە کاتێکدا تەنها کاتێکی کەمی پێویستە.

 ڕاهێنانی جەستەیی سووک، ڕاهێنانێکی پێنج خولەکی جیاوازییەکی گەورە دروست دەکات کاتێک کەسێک لە ڕۆژە سەرقاڵەکانیدا دەیەوێت خاوەنی لەشێکی ڕێک و تەندروست بێت، کاتێک کەسێک کاتی نییە بۆ ڕاهێنانێکی تەواو.

ئامادەکردنی لیستی کارەکان، مرۆڤ پێش ئەوەی ڕۆژەکەی دەست پێ بکات، دەتوانێت لیستی کارەکانی دابنێت و پلانی ڕۆژەکەی دابنێت، ئەم خووە بە شێوەیەکی کاریگەر یارمەتی مرۆڤ دەدات کە ڕێکخراو بێت، بەرهەمهێنان زیاد بکات و فشاری دەروونی کەم بکاتەوە.

پەیوەندی کۆمەڵایەتی، پراکتیزەکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەیەکی کورت دەتوانێت هەستێکی ئارامی و دڵنیایی ببەخشێت.

نووسینی ڕۆژانە، ڕۆژانە نووسینی هەستەکان بۆ ماوەی ٥ خولەک یارمەتیت دەدات زیاتر وردبین و بە سەرنج بیت، بیر لە هەموو وردەکارییەکی ڕۆژەکە بکەیتەوە یەک بە یەک کاریان لەسەر بکەیت.

کۆکردنەوەی بیرۆکەکان، نووسینی بیرۆکە و بەرپرسیارێتیییەکان لەسەر کاغەز یارمەتی کۆکردنەوەی مێشک دەدات کە زیاتر ڕێکخراو بیت.

زاڵبوون بەسەر دواخستن، ئەنجامدانی کارەکان لە کاتی خۆیدا و زاڵبوون بەسەر هەستی تەمەڵی و دواخستن یارمەتیدەرە لەوەی لە ژیانتدا هەست بە دەستکەوت و دڵخۆشی بکەیت.

خوێندنەوە، ئەگەر کەسێک خولیای خوێندنەوەی نەبێت، دەتوانێت ڕۆژانە بۆ ماوەی پێنج خولەک دەست بە خوێندنەوە بکات.

جوڵەی جەستەیی، بۆ ماوەی پێنج خولەک یارمەتی ئارامکردنەوەی گرژی ماسولکەکان دەدات، دەبێتە وەرزشێکی جەستەیی سووک.

بەرەوپێشبردنی خود، بەسەربردنی پێنج خولەک بۆ بیرکردنەوە لە ئامانج و پلانەکانی مرۆڤ دەتوانێت یارمەتی بدات چۆن کار لەسەر گەشەکردنی گشتی کەسی و باشترکردنی خۆ بدەیت.

دادگای فیدراڵی دەربارەی سێ سکاڵای تایبەت بە کەرکووک کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدراڵی دەربارەی سێ سکاڵای تایبەت بە کەرکووک کۆدەبێتەوە
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەربارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی کۆن دەرکرد
دواتر وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەربارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی کۆن دەرکرد
ەیوەندیدار