وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەربارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی کۆن دەرکرد



وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بەکارهێنانی بەڵگەنامە کۆنەکان تا سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو درێژ بکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەکارهێنانی بەڵگەنامە کۆنەکان لە مامەڵە فەرمییەکاندا تا 1ی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت.

پێشتر وەزارەتەکە ڕایگەیاندبوو، 1ی ئادار دوا مۆڵەتە بۆ کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە لە مامەڵە فەرمییەکاندا و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتێکدایە کە هێشتا بەشێکی هاووڵاتییان کارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە و یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ سستی ڕاییکردنی مامەڵەکان و دواکەوتنی تەواوبوونی دەگەڕێتەوە.

لە ٥ خولەکدا ژیانت بەرەو بەختەوەری ببە
پێشت لە ٥ خولەکدا ژیانت بەرەو بەختەوەری ببە
سکاڵا لەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی تۆمار دەکرێت
دواتر سکاڵا لەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی تۆمار دەکرێت
ەیوەندیدار