لاهور شێخ جەنگی: ئەم قۆناغە هەستیارە بە هەموومان تێدەپەڕێت



لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، داواکارم سەرۆکایەتی هەرێم وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات.

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی پڕ لە قەیراندا تێپەڕ دەبێت، و خۆتان ساز و ئامادە بکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن،

وتیشی، ئەجێندا هەرێمایەتییەکان مەترسیدارن لەسەر هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن چەند جارێکە بە ئەنقەست و لە ترسی گۆڕانکاری دوادەخرێ، کە تاکە ڕێگای گۆڕانکاری و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستایە،

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشدا،  دۆخی سیاسیی ئێستا و دوو ساڵ لەمەوبەر بەتەواوی جیاوازە و دەسەڵاتداران پێش خەڵک هەستیان پێکردووە ، کۆمەڵی نێودەوڵەتی مەبەستیەتی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات، چونکە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە بۆ هەرێم و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

لاهور شێخ جەنگی داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات وادەی دەرکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان درێژ بکاتەوە، و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات.

بانکی ناوەندی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
پێشت بانکی ناوەندی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی نەقیب محەمەد دەرچوو
دواتر سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی نەقیب محەمەد دەرچوو
ەیوەندیدار