بانکی ناوەندی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد



بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوى کردەوە، بڕیارمانداوە حەواڵەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتییان و بانکەکان ڕابگرین، و هەر کۆمپانیایەک بیەوێت حەواڵەی ناوخۆیی بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدات دەبێت خۆی لە بانکی ناوەندیی تۆمار بکات.

بانکى ناوەندى عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، لە هەفتەی ئایندەوە تەواوی مامەڵە داراییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، کە لەلایەن کۆمپانیاکان و هاووڵاتییانەوە ئەنجام دەدرێت ڕادەگیرێت.

باس لەوەشکراوە، هیچ کۆمپانیا و هاووڵاتییەک ناتوانێت خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدات بۆ هاووڵاتییانی دیکە، ئەگەر لە بانکی ناوەندیی خۆی تۆمار نەکات و ڕاپۆرتی سێ ساڵی ڕابردووشی تۆمار نەکردبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەر کۆمپانیایەکی پارەدانی ئەلیکترۆنی یاخود نوسینگەیەک سەردانی بانکی ناوەندی بکات لەگەڵ تۆماری تەواوی حەواڵەکانی، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامیداوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە هەموو کۆمپانیا و نووسینگەیەک پابەند بێت بەم بڕیارەوە ئەگەر نا مافی حەواڵە و مامەڵەکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
پێشت شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
لاهور شێخ جەنگی: ئەم قۆناغە هەستیارە بە هەموومان تێدەپەڕێت
دواتر لاهور شێخ جەنگی: ئەم قۆناغە هەستیارە بە هەموومان تێدەپەڕێت
ەیوەندیدار