سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی نەقیب محەمەد دەرچوو



دادگای سلێمانی سزای لە سێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی سەپاند بەسەر بكوژرانی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەرەكەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئەوەش لە دوایین دانیشتنی دادبینیدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 18ـی شوباتی 2024 بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەكەی دادگادا، تۆمەت ئاراستەی سێ تۆمەتبار كرا و دواتر سەرۆكی دادگا بڕیاری حوكمەكەی خوێندەوە، كە یەكێكیان وەك بكوژ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و دوو تۆمەتبارەكەی تر هەر یەكێكیان بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا.

تۆمەتبارانی ئەو روداوە لە نیسانی 2022ـدا دەستگیركران، لە كۆتایی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووشدا یەكەم دانیشتنی دادگا دەستیپێكرد و دوای چەندین دانیشتن ئەمڕۆ كۆتاییهات.

نەقیب محەمەد لەتیف و سێ پۆلیسی تری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە شەوی 4ـی كانونی یەكەمی 2021ـدا لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بە تۆمەتی ئەنجامدانی توندوتیژی دژی خێزانەكەی، لە ناوچەی تانجەڕۆ لە سلێمانی تەقەیان لێكراو بەهۆیەوە نەقیب محەمەد گیانیلەدەستدا و سێ هاوەڵەكەشی بە سەختی برینداربون.

لاهور شێخ جەنگی: ئەم قۆناغە هەستیارە بە هەموومان تێدەپەڕێت
پێشت لاهور شێخ جەنگی: ئەم قۆناغە هەستیارە بە هەموومان تێدەپەڕێت
دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکانی بەغدا دەستگیر کران
دواتر دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکانی بەغدا دەستگیر کران
ەیوەندیدار