کاریگەری وشککەرەوە لەسەر قژ چییە؟



هەمووان بەتایبەتی خانمان بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی قژیان جوان و بریقەدار بێت.

ئوتوکردنی قژ و بەکارهێنانی وشککەرەوەی قژ دوو ڕێگەی باون بۆ ستایلکردن و ڕێککردنەوەی قژ، بەڵام هەندێك کەس بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەوە تەندروستی قژیان دەخەنە مەترسیەوە.

قژ پێکهاتەیەکی لاوازی هەیە تەنانەت تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ زیانی پێ دەگەیەنێت، ئەو کەسانەی وشککەرەوەی قژ بەکاردەهێنن بۆ ستایلکردنی قژیان بەتێپەڕبوونی کات قژیان تەنک دەبێت و بریقە و ڕونیەکەی لەدەست دەدات.

کاریگەریە لاوەکیەکانی بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە:

1- دروستبوونی کڕێشی سەر.
2- ناڕێکی و تێکچوونی ڕەگی موو.
3- لولبونی قژ و کەرتبوونی کۆتای تاڵەکان.
4- لەدەست دانی بریقەی قژ.

گرنگە لەکاتی بەکارهێنانی وشککەرەوەی قژ ئەم خاڵانە ڕەچاو بکرێن:
1- تا دەکرێت ئەم ئامێرانە زۆر بەکار نەهێنرێت، تەنها بۆ ڕێککردن و ستایلکردن بەکاربێن.
2- کاتێک قژ تەڕە لەناکاو نەخرێتە بەر گەرمی زۆر و هەوای زۆر.
3- خێرای و پلەی گەرمی وشککەرەوە با لەپلەی مامناوەند بێت.
4- بەکارهێنانی هەوای سارد بۆ ساردکردنەوەی قژ.
5- لەکاتی ستایلکردنی قژ پێویستە ئامێرەکە 12- 30 سم لە قژەوە دووربێت.
6- قژ بەردەوام پێویستی بە بڕێک شێ هەیە وا باشترە بە تەواوی وشک نەکرێتەوە و بڕێک شێی هەبێت.
7- بەردەوام شوێنی وشککەرەوەکە بگۆردرێت و بۆ ماوەیەکی زۆر ڕوەو بەشێکی قژ دانەنرێت.
8- بە کارهێنانی ماسکی قژ.
9- دوای قژ ڕەنگکردن باشترە وشککەرەوە بەکار نەهێنرێت.

ئامادەکردن : پیرۆز ڕەحیم حەمە

 

پردی هەنجیرە لە ڕێگای سەنگاو چاککرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن هاتووچۆ بکەن
پێشت پردی هەنجیرە لە ڕێگای سەنگاو چاککرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن هاتووچۆ بکەن
ڕێباز حەملان: هەموو  پابەندییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە
دواتر ڕێباز حەملان: هەموو پابەندییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە
ەیوەندیدار