پردی هەنجیرە لە ڕێگای سەنگاو چاککرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن هاتووچۆ بکەن



قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەهۆی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەشێک لە پردی هەنجیرە و ئالیاوە هەرەسی هێنابوو و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستببوو، تیمەکان توانییان پردەکان چاک بکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨/ ٢/ ٢٠٢٤ (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و  بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش و بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبان و هاتوچۆی چەمچەماڵ، سەردانی پردی هەنجیرەی لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ- سەنگاو کردوو تیمەکانی کارکردنی لە ڕێگاکە بەسەرکردەوە.

هەریەکە لەپردی هەنجیرە لە سنوری ناحیەی شۆڕش کە ڕێگای سەرەکی ناحیەی سەنگاوە و پردی ئالیاوە لەسنوری قادرکەرەم بەهۆی لافاوەوە بەشێکی هەرەسی هێنا و مەترسی لەسەر شۆفێران و گوندنشینانی سنورەکە دروست کردبوو، لەلایەن تیمەکانی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ بەهاوکاری کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم /دانەغاز لەماوەی دوو ڕۆژدا چاککرانەوە و بەڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران بارین ، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان لافاوێکی زۆر دروستبوو، هاوکات بەشێک لە پردەکان بەهۆی لافاوەکەوە هەرەسیان هێنا و هاتووچۆی هاووڵاتیانی پەکخست، لە ئێستاشدا تیمەکان لە سەرجەم شارەکان سەرقاڵی چاککردن و کردنەوەی ئەو ڕێگایانەن کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بۆ كەشوهەوای سبەینێ‌ هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پێشت بۆ كەشوهەوای سبەینێ‌ هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
کاریگەری وشککەرەوە لەسەر قژ چییە؟
دواتر کاریگەری وشککەرەوە لەسەر قژ چییە؟
ەیوەندیدار