ئەو پارەیەی لە فەرمانبەران بۆ كارتی “هەژماری من” وەردەگیرێت ئاشكراكرا



سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لێبڕینی پارەی لە مووچەی فەرمانبەران بەپێی سیستمەكە ڕەتكردەوە و ڕایگگەیاند، كە تەنها 2500 دینار دینار وەردەگیرێت و بۆ یەكجارە.

مەڕوان ئازۆز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە، “سەبارەت بەو عموولە یان کرێیەی، کە لەبڕی پێدانی مووچە لە ڕێگەی کارتی (هەژماری من) وەردەگیرێت، دەمانەوێ فەرمانبەران دڵنیا بکەینەوە، کە تەنیا دوو هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت.”

ڕاشیگەیاندووە، کاتێک کارت دەدرێتەوە فەرمانبەران، هیچ بڕە پارەیەکی دیكە وەرناگیرێت.

ئاشکرای کردووە، “فەرمانبەرێک مووچەی هەرچەند بێت، تەنیا دوو هەزار و 500 دینارەکەی لێ وەردەگیرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێژەی مووچە نییە.”

وتیشی: “فەرمانبەر دەتوانێ تەواوی مووچەی خۆی ڕابکێشێت، هیچ ڕێگرییەک نییە، فەرمانبەر ئازادە مووچەکەی چی لێ بکات.”

ڕۆژی 11ی 10ی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی تۆمارکردن لە پڕۆژەی (هەژماری من)ی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند و وتی، “قۆناغی دووەمی پڕۆسەی (هەژماری من) لە 3ی ئەیلوولەوە دەستی پێ کردووە و ئومێدمان وایە، کەمتر لە دوو ساڵ هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بگرێتەوە.”

بەپێی داتاكان، تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 230 هەزار فەرمانبەر مامەڵەی (هەژماری من)یان بۆ كراوە و دابەشکردنی کارتیش بەردەوامە و زیاتر لە 50 هەزار کارت دابەش کراوە.

 

لە هێرشێکدا لە بەغدا دووکەسی نزیک لە هادی عامری کوژران
پێت لە هێرشێکدا لە بەغدا دووکەسی نزیک لە هادی عامری کوژران
هێڵکاری دڵ چییە و لە چ کاتێکدا بەکاردێت؟
دوات هێڵکاری دڵ چییە و لە چ کاتێکدا بەکاردێت؟
پەیوەندیدار