هێڵکاری دڵ چییە و لە چ کاتێکدا بەکاردێت؟



ھێلکاری دڵ یەکێکە لە پشکنینە سەرەتاییەکان چ لە حاڵەتی کتوپڕ یان لە حاڵەتەکانی دیکە کە پەیوەندی بە سەردانیکردنی چارەخوازەوە ھەیە بۆ نەخۆشخانەی یان کلینیک.

لە حاڵەتی کتوپڕ بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییانەی خوارەوە بەکار دێت :

– جەڵتەی دڵ.

– دابەزین یان بەرزبوونی پۆتاسیۆمی خانەکان.

– دوورخستنەوەی ئەگەری جەڵتەی دڵ لە حاڵەتەکانی سنگ ئێشە.

– بەرزبوونی پەستانی شلەی ناو سەر لە ھەندێک حاڵەتدا.

– تێکچوونی کارەبایی دڵی کتوپڕ.

– نەخۆشی جەڵتەی سییەکان.

لە سەردانی نەخۆشخانە یان کلینیکی ، بۆ زۆر حاڵەت پشت بەم هێڵکارییە دەبەسترێت وەک:

– دەستنیشانکردنی جەڵتەی کۆن.

– دەستنیشانکردنی تێکچوونی کارەبایی دڵی درێژخایەن و بێ نیشانە.

– دەستنیشان کردنی ھەوکردنی پەردەی دڵ.

– دەستنیشانکردنی گەورەبوونی دڵ بەھۆی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن یان نەخۆشی ڤاڵڤەکانی دڵ.

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان.

ئەو پارەیەی لە فەرمانبەران بۆ كارتی “هەژماری من” وەردەگیرێت ئاشكراكرا
پێشت ئەو پارەیەی لە فەرمانبەران بۆ كارتی “هەژماری من” وەردەگیرێت ئاشكراكرا
سەرۆك كۆمار لەگەڵ دادوەرانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە
دواتر سەرۆك كۆمار لەگەڵ دادوەرانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە
ەیوەندیدار