سەرۆك كۆمار لەگەڵ دادوەرانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە



سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری هەرێم و شاندێكی دادگای پێداچوونەوە (التممیز)ی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و جەختی لە گرنگی پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەلاتی دادوەری فیدڕاڵی عێراق و هەرێم كردەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، د. عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە دادوەر عەبدولجەبار عەزیز، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری هەرێم و شاندێكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كردووە.

سەرۆک كۆمار ئاماژەی بە گرنگی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی و دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان کرد بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و ئاسانکاری بۆ کاری دەسەڵاتی دادوەری لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان. هەروەها پەیوەندی و هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بواری یاسادانان و پەسەندکردنی یاساکان لە بوارە جیاوازەکاندا.

د. عەبدوللەتیف ڕەشید باسی لە گرنگترین ئەو یاسایە کرد، کە سەرۆکایەتی کۆمار پێشکەشی پەرلەمانی کردووە بۆ پەسەندکردنی و وتی، “سەرۆکایەتی کۆمار لە پڕۆسەی پێشکەشکردنی ڕەشنووسی یاساکانی دیکەدایە بۆ پەرلەمان بەردەوامە ، کە پەیوەندییان بە پێداویستییەکان و داواكاری هاووڵاتیانەوە هەیە”.

لای خۆیانەوە ئەندامانی شاندی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم پشتیوانی خۆیان بۆ پێشنیارەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و گرنگی فراوانکردنی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی و دەسەڵاتەكانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک، كە بنەماكانی دادپەروەری بچەسپێنێت و ببێتە هۆی خێراکردنی کاری دادگاکان و یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكانی بەردەمیان.

 

هێڵکاری دڵ چییە و لە چ کاتێکدا بەکاردێت؟
پێت هێڵکاری دڵ چییە و لە چ کاتێکدا بەکاردێت؟
بانكی ناوەندی ژمارەیەك بڕیاری دیكەی دەربارەی مامەڵە بە دۆلار دەركرد
دوات بانكی ناوەندی ژمارەیەك بڕیاری دیكەی دەربارەی مامەڵە بە دۆلار دەركرد
پەیوەندیدار