ژمارەیەک خاوەن ئۆتۆمبیل گردبوونەوە



ژمارەیەک خاوەن ئۆتۆمبیل کە ئۆتۆمبیلیان لە ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان کڕیوە، بەهۆی بە ناو نەکردن و گومرگ نەکردنی ئۆتۆمبیلەکانیان، گردبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک خاوەن ئۆتۆمبیل گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ماوەی ١٠ مانگ دەبێت ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ ژمارە نەکردووین، هەرچەندە ڕێگەپێدانی وەزارەتی ناوخۆمان هەیە، وەزارەتی دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر ناکات.

لە بەردەم وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارەیەک خاوەن ئۆتۆمبیل، کە ئۆتۆمبیلیان لە ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان کڕیوە بە زیادکردنی ئاشکرا، لەسەر بە ناو نەکردن و گومرگ نەکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری گردبوونەوە.

ئۆتۆمبیلەکان ژمارەیان ٦٨ ئۆتۆمبیل دەبێت و لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لەلایەن ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەفرۆشرێن، چەندین مۆدێلی ئۆتۆمبیلی تێدایە.

وەزیری شارەوانی: پرۆژەی گرنگمان بۆ ڕێگەگرتن لە لافاو دروست کردووە
پێشت وەزیری شارەوانی: پرۆژەی گرنگمان بۆ ڕێگەگرتن لە لافاو دروست کردووە
وێنە؛ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستیپێکردەوە
دواتر وێنە؛ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستیپێکردەوە
ەیوەندیدار